سوودانی بڕیاری راگرتنی هاوردەی بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی دەرکرد

04-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
روواو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین، گازوایل و نەوتی دەرکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵە فراوانەکانی سێ ساڵی رابردوو کە بوونە هۆی کارپێکردنی پاڵاوگە نوێیەکانی نەوت لە چوارچێوەی پلانی بەدیهێنانی خۆبژێوی، هەروەها گەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی (بەنزین، گازوایل و نەوت) بە بڕێک کە لە رێژەی بەکاربردنی ناوخۆیی زیاترە، سەرۆکوەزیران بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی دەرکرد."
 
نووسینگەی سوودانی داوای لە بریکارەکانی دابەشکردن و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە، کە بەکاربردنی نێوخۆیی کۆنتڕۆڵ بکەن و زیادەکەش بۆ هەناردەکردن تەرخان بکەن.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو داواکارییەی بە نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی نەوت کردووە.
 
25ی مانگی رابردوو، عەبدولساحب بزوون، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی گوت، "هاوردەکردنی بەنزین رادەگیرێ و خۆمان بەنزینی ئۆکتان بەرز و نۆرماڵ بەرهەم دەهێنین."
 
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتن بەم قۆناخە وا دەکات "بەنزینیش هەناردە بکەین."
 
بە گوتەی عەبدولساحب بزوون، پاڵاوگەکانی بەسرە لەو پاڵاوگانەن کە بەرهەمهێنان تێیاندا زۆر بەرزبووەتەوە.
 
نەوتی عێراق 70%ی لە پارێزگای بەسرەیە و بەرهەمهێنانی رۆژانەی دەگاتە نزیکەی 3.25 ملیۆن بەرمیل.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.