رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا، وەزیرێکی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق قسەی کردووە و پێیگوتووە، ناردنی مووچە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی 26-10-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەکو تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکیمان.
پێش راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی، هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە گوتی: "رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا."
هەڵکەوت عەزیز: تەیف سامی بە وەزیرێکی حکومەتی عێراقی گوتووە ناردنی مووچەی مانگی 9 دەچێتە دوای هەڵبژاردن pic.twitter.com/QHvxXsDDYA
— Rudaw (@Rudawkurdish) November 4, 2025
رۆژی 02-10-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ