دادی عێراق: سیتسمی کردنەوەی دۆسیەکان لە پێنج پارێزگا دەکەینە ئەلیکترۆنی

04-12-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای بەغدا، وەزارەتی دادی عێراق سیستمی کردنەوەی دۆسیەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە پێنج پارێزگای دیکە دەستپێدەکات، یەکێکیان کەرکووکە.
 
موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 3-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سیستمی کردنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی ئێستا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە بەغدا کارا و بەردەستە. هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی دەروازەی ئەلیکترۆنیی ئورەوە بچنەن نێو ئەو بەستەرە، لە ماڵەوە لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکانیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان. 
 
ساعیدی گوتی: "دوای سەرکەوتنی پرۆسەکە لە بەغدا، ئامادەکاریی کراوە بۆ ئەوەی هەمان سیستم لە پێنج پارێزگای نوێ کارابکرێن کە بریتین لە کەرکووک، نەینەوا، بەسڕە، زیقار، نەجەف، سەرەتا لە ناوەندی ئەو پارێزگایانە ئەو سسیتمە کارا دەبێت."
 
بەگوتەی موارد ساعدی، وەزارەتەکە پلانی هەیە ئەو سسیستمە لە تەواوی عێراق جێبەجێ بکات.  ئەم هەنگاوە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی دادوەریی و بەهێزکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد روونیشیکردەوە، پڕۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسانکردنی رێکارەکان و خێراکردنی تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و بارگرانیی کارگێڕی و کەمکردنەوەی هەڵەی کاخەزی، هەروەها زیادکردنی شەفافییەتە، هاوکات بەرزکردنەوەی کارایی ئەرشیفی ئەلکترۆنی و دەستەبەرکردنی پاراستنی داتاکانە بەشێوەیەکی رێکخراو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هاوپەیمانییەکە رەتیدەکاتەوە خاکی عێراق بکرێتە مەیدانی جەنگ و جەختیش لە پشتگیریکردنی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی.