بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار

05-01-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کاژێر 06:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەنبار پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کران، مووشەکەکان بە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە کە راوێژکار و راهێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تێدایە.
 
بنکەی عەین ئەسەد جگە لە هێزە عێراقییەکان راوێژکار و راهێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدان و چەندین جاری دیکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان بە مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، دوای رووداوەکە راستەوخۆ لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و هێرشەکەش لەلایەن "چەکدارانی دەرەوەی یاسا ئەنجامدراوە". هاوکات وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەشی بڵاوکردووەتەوە کە لەڕێگەیەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێخ هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق

حەموودی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبێتە 'ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن'

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایدەگەیێنێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە "ئەنجوومەنی دانایان"ـەوە دەبێتە "ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن" بۆ حکومەتی داهاتوو. هاوکات هەڵوێستی محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی بەربژێرکردنی نووری مالیکی بە "هۆشمەندانە" وەسف دەکات