رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاى واست ژنێک بە تۆمەتى ئەوەى لەسەر پارە بە چەقۆ ژنێکى بەتەمەنى کوشتووە، دەستگیرکرا.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە دواى رووداوى کوشتنەکە ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە و رێوشوێنى یاسایی لە دژى گیراوەتەبەر.
فەرماندەیی پۆلیسی واست رایگەیاندووە کە رووداوى کوشتنەکە لە ناوچەى کەفائات لەو پارێزگایە روویداوە.
ئەو ژنەى کوژراوە بەتەمەن بووە و بە قەچۆ کوژراوە.
پۆلیسی واست ئاماژەى بەوەداوە کە هۆکارى کوشتنەکە، ناکۆکیی نێوان ئەو دوو ژنە بووە لەسەر پارە.
بەگوێرەى مادەى 410ى یاساى سزادانى عێراق، هەر کەسێک بە لێدان بەهەر کەرەستەیەک کەسێک بکوژێت، سزاکەى 15 بەندکردنە، ئەگەر لێدانەکە بە ویستى پێشوەختە بێت بۆ کوشتن سزاکەى دەگاتە 20 ساڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ