عێراق سوپاسی ئێران دەکات؛ رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی بە تەنگەی هورمزدا دەدرێ

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی ئێران دەکات لە بەرامبەر ئەوەی رێگە دەدات کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، هاوکات جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ رەتکردنەوەی شەڕ دەکاتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد. 
 
لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، فوئاد حوسێن سوپاسی ئێرانی کردووە لە بەرامبەر رێگەدان بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی نەوتی عێراق دەگوازنەوە بە تەنگەی هورمزدا و ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوامیی ئەو هاوئاهەنگییە لە داهاتوودا زۆر گرنگە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی هاوئاهەنگیی هاوبەش کراوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەم پابەندییە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات؛ هەروەها تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی کراوە.
 
فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردوەتەوە کە عێراق خاوەن سیاسەتێکی نەگۆڕە لە رەتکردنەوەی شەڕ و پێویستیی کۆتاییهێنان بە ململانێکان؛ ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەبێت کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنی ئاشتییانەوە چارەسەر بکرێن.
 
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: "ناوچەکە پێویستی بە جێبەجێکردنی رێبازێکی گفتوگۆی کراوە و ژیرانەیە تاوەکو دەرفەتی هاوئاهەنگی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە زیاتر بێت و سەقامگیرییەکی هاوبەش بەدی بێت."
 
باڵیۆزی ئێرانیش هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە شەڕەکە خستەڕوو.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، گوتەبێژی خاتەمولئەنبیا دوێنێ شەممە رایگەیاند: "لێرەوە رایدەگەیێنین کە عێراقی دۆست، لە هەر جۆرە سنووردارکردنێک کە لە تەنگەی هورمزدا دامانناوە، بەدەر دەکرێ. ئەو سنووردارکردنانە تەنیا وڵاتە دووژمنەکان دەگرێتەوە. ئێمە رێزێکی زۆر بۆ سەروەریی نیشتمانیی عێراق دادەنێین، چونکە ئێوە گەلێکن کە ئازاری داگیرکاریی ئەمریکاتان چەشتووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە

سزای لەسێدارەدان بۆ چەکدارێکی داعش دەرکرا کە کچانی کوردی ئێزدیی رفاندبوو

دادگەی تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەندامێکی رێکخراوی داعش دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەلمێندرا کە لە چەندین کردەوەی "تیرۆریستی" بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان تێوەگلاوە و کچانی کوردی ئێزدی لە ساڵی 2014 رفاندووە