سوودانی: بەهێزکردنی سوپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی سەروەری کاری لەپێشینەمانە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی دەکات و دەڵێ، بەهێزکردنی توانای سوپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی سەروەریی وڵات، لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی نیسانی 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پلانی پەرەپێدانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
 
لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسالاری عێراق و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی وەزارەتی بەرگری و دەستەی پیشەسازیی جەنگی ئامادە بوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لە نزیکەوە ئاگاداری رێکار و پلانەکانی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی بووە، هەروەها ئاستی ئامادەیی و مەشق و راهێنانی بەردەوامی ئەو یەکانەی لەو بوارەدا کاردەکەن تاوتوێ کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشهاتە هەرێمییەکان بگونجێن و ئاسایش و سەلامەتیی ئاسمانی عێراق بپارێزرێ.
 
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە "حکومەت بایەخێکی زۆر بە پەرەپێدانی هێزە ئەمنییەکان بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە دەدات و هەوڵی بەهێزکردنی توانای شەڕکردن و تەکنیکییان دەدات".
 
محەممەد شیاع سوودانی گوتی: "بەهێزکردنی توانای هێزەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە مەترسی و هەڕەشەیەک و پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق، یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی حکومەت و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق."
 
لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 31ی ئاداری 2026 دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق دەربڕی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە

سزای لەسێدارەدان بۆ چەکدارێکی داعش دەرکرا کە کچانی کوردی ئێزدیی رفاندبوو

دادگەی تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەندامێکی رێکخراوی داعش دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەلمێندرا کە لە چەندین کردەوەی "تیرۆریستی" بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان تێوەگلاوە و کچانی کوردی ئێزدی لە ساڵی 2014 رفاندووە