رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کورستان کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم و عەبدولحەکیم خەسرەو دەگەنە بەغدا و سبەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی کۆدەبنەوە و پاشان چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەیان دەبێت .
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوو بابەت گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ. یەکەمیان پەیوەندی بە مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بۆ بەغدا روون دەکرێتەوە کە داهاتی ناوخۆی کوردستان کەمی کردووە و ئەوەی ئێستا هەیە 50 بۆ 60 ملیار دینار کۆکراوەتەوە و ئامادەن رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن. بۆ ئەوەش چاوەروان دەکرێ لە کۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بریاری لەبارەوە بدرێت.
ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی گوت، بابەتی دووەم سیستمی ئەسیکۆدایە و لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن تاوەکو بگەنە میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستە لە هەرێمی کوردستانیش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ