رووداو دیجیتاڵ
شاندێکى عێراق گەیشتە تورکیا بۆ ئامادەکاریى واژۆکردنى چەند یاداشتێکى لێکتێگەیشتنى دوو قۆڵى لە چەند بوارێکى هاوبەشى نێوانیان.
رۆژی دووشەممە 5ى ئایارى 2025، باڵیۆزخانەى عێراق لە تورکیا لە را گەیێندراوێکدا گەیشتنى ئەو شاندەى بۆ ئەنقەرە راگەیاند.
شاندەکەى عێراق بەسەرۆکایەتیى محەممەد رەزا حوسەینى، سەرۆکى فەرمانگەى وڵاتانى دراوسێ لە وەزارەتى دەرەوەیە.
باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەى بەوەداوە، شاندەکە نوێنەرانى چەند وەزارەت و دامەزراوەیەکى پەیوەندیداری تێدایە، ئەوەش بە ئامانجى تەواوکردنى گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەبارەى چەند یاداشتێکى لێکتێگەیشتن کە بڕیارە لەگەڵ لایەنى تورکیا واژۆى بکەن، کە بوارەکانى ئاسایش، گواستنەوە، پلاندانان، خوێندن، پەیوەندییەکان و پیشەسازى دەگرێتەوە.
بە گوێرەى راگەیێندراوى باڵیۆزخانەکە، سەردانى ئەو شاندە لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا کە بڕیارە رۆژى 8ى ئایارى 2025 ئەنجامى بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ