بەرپرسێکى پێشووى کورد لە نەینەوا بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

05-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەى دەستپاکیى عێراق دەڵێت، سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا کە لە پشکى کورد ئەو پۆستەى وەرگرتبوو، بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە، ئەوەش بە تۆمەتى ئەوەى مووچەى دوو ساڵى فەرمانبەرێکى وەرگرتووە کە مۆڵەت بووە.
 
رۆژی 5ى حوزەیرانى 2023، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا کە دادگەى تاوانەکانى رەسافە لە بەغدا، سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەواى بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزاداوە، بەتۆمەتى دەستگرتن بەسەر پارەدا.
 
بەشار کیکی، سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بوو لە پشکى کورد، بەر لەوەى لەساڵى 2019 کارى ئەنجوومەنى پارێزگاکان سڕبکرێت.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، بەشار کیکی بە نائامادەبوون سزادراوە، بە تۆمەتى ئەوەى بە هاوبەشی لەگەڵ تاوانبارێکى دیکە دەستی گرتووە بەسەر مووچەى فەرمانبەرێک لەنێوان تەممووزى 2015 و نیسانى 2017، لەکاتێکدا ئەو  فەرمانبەرە بۆ ماوەى چوار ساڵ مۆڵەتی وەرگرتووە.
 
بەشار کیکى ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "ئێستا هیچ لێدوانێکم لەسەر ئەو بابەتە نییە."     
 
سزاکە بەگوێرەى مادەى 315ى یاساى سزادانى عێراقى بووە، کە تایبەتە بە شاردنەوەى پارە لەلایەن کەسێکى راسپێردراو بە ئەرکى فەرمى.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."