رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی عێراق، دەستگیرکردنی دوو ئەندامی باڵای داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند، کە یەکێکیان بەرپرسی پشتیوانیی لۆجستیی رێکخراوەکەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2025 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەی تیرۆریستان، هێزێکی شانەی ئەرکە تایبەتەکانی هەواڵگریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، دوو ئەندامی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، یەکێکیان بەرپرسی پشتیوانیی لۆجستیی داعش بوو و ئەوی دیکەیان لە 'دیوانی جوند' کاری کردووە، "هەردووکیان چەندین کردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە ئەمنییەکانمان ئەنجامداوە".
هەردووکیان دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان بە گوێرەی ماددەی (4)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ دەرچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ