نوورى ماليكى: گرنگە سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن

05-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند: "گرنگە سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بە رێگەى دیالۆگ چارەسەر بکرێت لە پێناو پارێزگاریکردن لە سەقامگیریى دۆخى سیاسی." 
 
ئەو گوتانەى نوورى مالیکى لە دیدارێکیدا بوو لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوە و جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ى حوزەیران لە بەغدا ئەنجامدرا. 
 
بە گوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانى ناوچەکە و گرنگیى بەهێزکردنى رۆڵى عێراق و پرسەکانى پەیوەست بە پەیوەندى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان کراوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا جەختى لە گرنگیى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێراوەکان کردووتەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەرێگەى دیالۆگ لە پێناو پارێزگاریکردن لە سەقامگیریى دۆخى سیاسی و دۆزینەوەى تێڕوانینێکى هاوبەش کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەسەرى کۆکبن و بناخە بۆ قۆناخێکى نوێ دابڕێژێت کە بنەماکەى سەقامگیرى سیاسی و ئەمنى بێت.
 
ئەو هەڵوێستەى نورى مالیکى لە دواى ئەوە هات کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ مووچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانی نەنارد بە پاساوى رادەستنەکردنى تەواوى داهاتى نەوتى و نانەوتى و نەمانى نەختینەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى.
   
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەی لایەنەکانی سوننە

سوننەکان لەسەر هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە پارت و هاوپەیمانێتییە سەرەکییەکانی سوننە لەخۆدەگرێ، هێشتا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تەنانەت ئەگەری هەیە بە دوو بەربژێرەوە بچنە دانیشتنی پەرلەمان.