عێراق بڕیاریدا سیستمى کارەباى وزەى خۆر بخاتە خانووەکانەوە

05-09-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتى عێراق بڕیاریدا سیستمى وزەى خۆر بۆ خانووەکان لە عێراق زیاد بکرێت، بە مەبەستى کەمکردنەوەى گوشار لەسەر تۆڕى کارەباى نیشتمانى. 
 
5ى ئەیلوول، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى تایبەتى کرد بۆ باشکردنى دۆخى کارەبا کە زیاد عەلى فازل، وەزیرى کارەبا و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئەو کەرتە بەشدار بوون.  
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا پلانێک پەسند کراوە بۆ ئەوەى سیستمى کارەبا لە رێگەى وزەى خۆر بخرێتە نێو خانووەکان بە ئامانجى ئەوەى گوشار لەسەر تۆڕى نیشتمانی کارەبا کەمبکرێتەوە. 
 
دانانى ئەو سیستمە لە رێگەى پانێڵەوە دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە رێگەى وزەی خۆر. سوودانی لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکان بکەن بۆ دابینکردنى ئەو سیستمە. 
 
ئێستا عێراق نزیکەى 20 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا پێویستیان بە زیاتر لە 48 هەزار مێگاواتە. 
 
2ى تەممووز دەستەى وەبەرهێنانى عێراق یەکەم مۆڵەتى وەبەرهێنانى دایە کۆمپانیاى تۆتاڵ ئینێرجى فەرەنسى بۆ ئەوەى کارەبا لە رێگەى خۆرەوە بەرهەمبهێنێت کە لە کێڵگەى نەوتى ئەرتاوى بەسرە  دەبێت و هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."