سەدر: ئاوى عێراق لە پیسبوون رزگار بکەن

05-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، لەسەر قەیرانی ئاو لە عێراق هاتە دەنگ و هاشتاگێکی بەناوی "ئاوی عێراق لە پیسبوون رزگار بکەن" بڵاوکردەوە و داواشی کرد لەو پرسەدا لە شەڕی سیاسی دوور بکەونەوە.
 
هەینی 5ی ئەیلوولی 2025، موقتەدا سەدر لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئەو هەڵوێستەی لەبارەی پرسی ئاو لە عێراق راگەیاند.
 
لە نووسینەکەدا هاتووە: "پرسەکە مرۆییە و ناکرێت بێدەنگی لێ بکرێت، لە دوای قەیرانی کارەبای رەگ و ریشەدار لە عێراق، ئەوەتا مەترسیی قەیرانی پیسبوونی ئاویش لە عێراق بەرەبەرە زیاد دەبێت."
 
موقتەدا سەدر داوایەکی بە هاشتاگ کردووە بە ناوی "ئاوی عێراق لە پیسبوون رزگار بکەن".
 
سەرۆکی رەوتی نیشتمانی شیعە داوای کردووە "واز لە دەمەقاڵێی سیاسی و بڵاوکردنەوەی درۆ بهێنرێت و لە شەڕی سیاسی دووربکەونەوە".
 
ئەم هەڵوێستەی موقتەدا سەدر لە دوای پیسبوونی ئاوی هەندێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە