رووداو دیجیتاڵ
دوو هەزار سەڕ مەڕ لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانى عێراقەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئوردن، لە دواى ئەوەى پشکنینیان بۆ کراوە و گوایە دەرکەوتووە "نەخۆشن و بۆ سەربڕین ناشێن".
ئەو مەڕانە لە دەروازەى سنووریى ترێبل لە نێوان پارێزگاى ئەنبار و ئوردن گەڕێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ى ئادارى 2025، عەلائەدین قەیسى، گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو دوو هەزار مەڕە ئوردنى بوون و ئەمڕۆ گەڕێنراونەتەوە".
بە گوتەى عەلائەدین قەیسى، ئەو مەڕانە لەلایەن کارمەندانى ڤێرتەرنەرییەوە پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە نەخۆشن و بۆ سەربڕین و خواردن شیاو نین.
هەر ئاژەڵێک لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردە بکرێت، لەلایەن ڤێرتەرنەریی ئەو شارەى دەروازەکەى لێیە، پشکنینی بۆ دەکرێت، کە دەبێت 21 رۆژ چاوەڕێ بکرێت بۆ ئەنجامى پشکنینەکە، بەرلەوەى رێگەى پێبدرێت ببرێتە پارێزگاکەوە.
گەڕانەوەى ئەو دوو هەزار سەر مەڕە بۆ ئوردن لەکاتێکدایە؛ عێراق لە نێوخۆدا رێوشوێنى گرتووەتەبەر بۆ سنووردارکردنى بڵاوبوونەوەى نەخۆشیى تەبەق و گواستنەوەى مەڕوماڵاتی لە بەغدا، بابل، دیالە، نەجەف و واست بۆ پارێزگاکانى دیکە قەدەخە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ