رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی دەڵێ، ئەمشەو چەند جارێک بۆردوومانی ناوچەی جرف سەخر و چەند ناوچەیەکی دیکە لە بابل کراوە.
سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو ناوچەکانی سعێدات و سەندیج لە جرف سەخر لە پارێزگای بابل بۆردوومان کران و ئامانجی بۆردوومانەکان بنکە و پێگەکانی حەشدی شەعبی بوو.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی کراون.
سەرچاوەکەی حەشدی شەعبی دەڵێ، بۆردوومانەکان تەنیا زیانی مادییان هەبووە و هیچ کوژراو و بریندارێک لە نێو چەکدارانی حەشدی شەعبی تۆمارنەکراوە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی دەڵێن، هێرشەکە ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی کردوویانە.
جرف سەخر کە (حەشدی شەعبی ناوی لێناوە جرف نەسر) دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، چەندین جارە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە بۆردوومان دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ