هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەسرە

06-03-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەسرە و دوو دامەزراوەی نەوتی لە باشووری عێراق. بەرپرسێکی ئەمنی دەڵێ، یەکێک لە درۆنەکان لەنێو فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس)ی راگەیاند: "درۆنێک لە تێرمیناڵێکی فڕۆکەخانەی بەسرە کەوتە خوارەوە."
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، بە دوو درۆنی دیکە هێرش کراوەتە سەر بارەگای کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە کۆمەڵگەی نەوتیی (بۆرجەسیە)، درۆنی چوارەمیش لە کێڵگەی نەوتیی (رومەیلە) کەوتووەتە خوارەوە، کە کۆمپانیای (BP)ی بەریتانی تێیدا کاردەکات.
 
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو هێرشانە و لایەنی بەرپرسیار بڵاونەکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە

بڕیارێک لە سەدرەوە: لێکۆڵینەوە لە سامانی بەرپرسانی سەرایا سەلام بکرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان رادەست بکەن

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، لیژنەیەک لەبارەی هەندێک لە چەکدار و فەرماندەکانی گرووپی سەرایا سەلام پێکهێناوە کە یەکێک لە ئەرکەکانیان لێکۆڵینەوەیە لە سەروەت و سامانیان پێش و دوای وەرگرتنی پۆستەکانیان ؛ هەروەها بڕیاردراوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فەرمانگەکان نەکەن و لە 10 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان رادەستبکەن.