رووداو دیجیتاڵ
چەکدارانى داعش لە سنورى قەزاى خانەقین پەلاماریی سەنگەرەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیان دا، بەهۆیەوە سەربازێکى سوپای عێراق کوژرا و دووانى دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ 6ى ئایارى 2022، راگەیاندنى حەشدی شەعبیی عێراق بڵاویکردەوە؛ هێزەکانیان لە سنوورى گوندى ئیمام وەیس لە قەزاى خانەقین بەرپەرچى ھێرشێکى داعشیان داوەتەوە، کە هەوڵیانداوە دزە بکەنە نێو ناحیەکە.
گوندى ئیمام وەیس دەکەوێتە باشووری ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزاى خانەقین لە پارێزگاى دیالە.
لەلایەکی دیکەوە رائید جەلیل فایەق، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای سێی هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى قەزاى خانەقین بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند :" شەوى رابردوو چەکدارانى داعش لە باشوورى ناحیەى گوڵاڵە هێرشیانکردە سەر سەربازگەى کوبراى سوپاى عێراق لە باشوورى ناحیەکە، بەهۆیەوە سەربازێک کوژراو و دوو سەربازى دیکەش برینداربوون.
بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هێرشەکە بەدیاریکراوى لە ناوچەى مەرجانە بووە، کە 700 مەتر لە ناحیەى گوڵاڵەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ