رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو پۆلیسی ناحیەی عوزێم-ی سەر بە قەزای بەعقوبە-ی ناوەندیی پارێزگای دیالە، لە کوژرانی کچێکی 26 ساڵان ئاگادارکراوەتەوە، کە دوو گوللە بەر سەری کەوتووە.
عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رۆژی پێنجشەممە 06-06-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: کاژێر 19:30 خولەکی 05-06-2024 بنکەی پۆلیسی نای سەر بە پۆلیسی ناحیەی عوزێم ئاگادارکرایەوە، کچێک کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە گوتی، "باوکەکە ناوی عامر زەعل عەسفوورە تەرمی نوسرەت-ی کچی کە لە دایکبووی 1998ـە، لەگەڵ خۆیدا بردووەتە بنکەی پۆلیس نای." بەگوتەی باوکەکە "باری دەروونی کچەکەی تەواو نەبووە"، بە چەکی کڵاشینکۆڤ دوو گوللەی لەسەری خۆیداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری دەڵێت، تەرمەکە دەستبەجێ رەوانەی دادپزیشکی بەعقوبە کراوە. رێکاری یاسای گیراوەتەبەر. تیمی بەڵگەی تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەسەر کڵاشینکۆفەکە داگرتووە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ