هەواڵگریی عێراق: ژنێکمان دەستگیر کرد کە هاوژینەکەى کوشتووە و تەرمەکەى لە جانتایەکدا فڕێدابوو

06-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد، ژنێکیان دەستگیر کردووە کە بە هاوکاریى کەسێکى دیکە هاوژینەکەى کوشتووە و تەرمەکەى خستووەتە جانتایەکەوە و لە زبڵدانێکدا فڕێیداوە.

رۆژی پێنجشەممە، 6ـى تەممووزى 2023، ئاژانسى هەواڵگرى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە لەدواى 24 کاژێر لە رووداوێکى کوشتن، توانیویانە بکەرانى ئەو رووداوە دەستگیربکەن، کە ژن و پیاوێک بوون.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو ژنە بە هاوکاریى کەسێکى دیکە هاوژینەکەى کوشتووە و تەرمەکەى خستووەتە جانتایەکى گەشتکردنەوە و فڕێیداوەتەوە زبڵخانەیەکەوە.
 
ئاژانسەکە رایگەیاندووە کە تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە لەبەرامبەر پارەدا ئەو کەسەیان کوشتووە. ئاژانسى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاماژەى بەەداوە کە دۆسیەکەیان رەوانەى دادگە کردووە، بەبێ ئەوەى ئەو پارێزگایە ئاشکرا بکات کە رووداوى کوشتنەکە تێیدا روویداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە