یەک ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە کەربەلا بەشداریی چلەی ئیمام حوسێنیان کرد

07-09-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
زیارەتکارانی شیعە لە کەربەلا
زیارەتکارانی شیعە لە کەربەلا
A+ A-
 
رووداو - کەربەلا

هەموو ساڵێک لە چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن و عەباس راکردنی توێریج ئەنجام دەدرێت، 10 هەزار زیارەتکار بە شین و لەخۆدان بەرەو مەزاری ئیمام حوسێن و عەباس رادەکەن و دەڵێن، "ئاڵامان بەرز کردووەتەوە و ئاوی خواردنەوەمان بۆ هێناون."
 
بەپێی گێڕانەوەی شیعەکان بێت، 1400 ساڵ لەمەوێش لە شەڕی تەف، ئیمام حوسێن و منداڵەکانی تینویان بووە و کەس ئاوی پێنەداون، دوای کوژرانیان هۆزی بەنی هاشم ئاویان بۆ دەبەن و ساڵانەش لە رێوڕەسمی چلەدا دووبارەی دەکەنەوە.
 
فازڵ رەحمان، خەڵکی نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاڵاکە جووڵێندرا لە رۆژی حەوتەمدا و ئاومان هێناوە، ئەمە درووشمی ئیمام عەباسە، بۆیە بەناوی ئەو نراوە، سەروەر و پێشەوامان ئیمام عەباس سڵاوی خوای لێبێت، ئاوی بۆ خانەوادەی ئیمام حوسێن هێنا، بۆیە حەوتی موحەڕەم بەناوی ئیمام عەباس نرا."
 
بە بەشداریی زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار، چلەی ئیمام حوسێن و عەباسی برای لە کەربەلا بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە چلەی کوژرانی ئەو دوو ئیمامەدا بەشدارییان کردووە، وێڕای ماندووبوونێکی زۆر، ئومێد دەخوازن جارێکی دیکە بێنەوە کەربەلا و سەردانی ئیمام حوسێن بکەن.
 
موقەدەر مێهداری، زیارەتکاری ئێرانی دەڵێت، "تەنانەت لەنێو ئێرانەوە گەلە جیاوازەکان بە زاراوەی جیاوازەوە، هەموویان لەگەڵ یەکدی و بەبۆنەی خۆشەویستیی ئیمام حوسێنەوە کۆبوونەتەوە، ئەمە بۆ من سەرنجڕاکێش بوو، گەشتەکەمان زۆر سەخت بووە، کەشوهەوایەکی زۆر گەرمە و بەراورد بە هەندێک گەشتی دیکە، توانایەکی دارایی زۆر کەمیش هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو سەختییانەش پێم باشبووە ئەم سەردانە بکەم."
 
بۆ شیعە مەزهەبەکان، چلەی کوژرانی ئەو دوو ئیمامە گرنگە و دەڵێن، "بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە، پاداشتی گەورەی هەیە و دووچاری هیچ هەنگاوێکی خراپ نابێتەوە."
 
عادل ئەسەدی، مامۆستا لە حەوزەی زانستیی کەربەلا دەڵێت، "بەپێی گێڕانەوەی ئیمام سادق، خوا لێی رازی بێت، کە دەڵێت: هەر کەسێک لە چلەدا زیارەتی باپیرم حوسێنی کرد و ناوی ئیمام حوسێنی هێنا و بەشداریی کارەساتەکەی کرد، هیچ هەنگاوێکی بێ پاداشت نابێت و هیچ هەنگاوێک نانێت کە خراپە بێتە رێگەی."
 
لە ماوەی 40 رۆژی ماتەمینیی کوژرانی ئیمام حوسێندا، زیاتر لە 22 ملیۆن زیارەتکاری بیانی و نێوخۆیی سەردانی کەربەلایان کردووە و زۆربەیان لەسەر شەقام و شۆستەکان دەمانەوە، تاوەکو بگەنە مەزارەکانی ئەو دوو ئیمامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازانی عێراق

عێراق بڕیاری وەڵامدانەوەی سەربازی دەدات

حکومەتی عێراق مافی وەڵامدانەوەی سەربازی دەداتە هێزە چەکدارەکانی، بەڵام سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان بۆ رووداو ئاشکرای دەکەن کە وڵاتەکە هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی نییە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و تەنیا پشت بە سیستمی پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبەسترێت.