بەهۆی وشکەساڵییەوە 742 خێزان ئاوارەی نەجەف بوون

06-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی نەجەف دەڵێت، لە ساڵی 2023وە 742 خێزان لە پارێزگاکانی دیوانییە، موسەننا و زیقارەوە بەهۆی وشکەساڵی و بەبیابانبوونەوە ئاوارەی نەجەف بوون. کۆچی نێوخۆییش لە پارێزگاکەدا هەیە.
 
غەیس کیلابی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بە روونی بەسەر پارێزگاکەیەوە دیارن و بەهۆی وشکەساڵییەوە کۆچی نێوخۆیی لە پارێزگاکەدا دەستیپێکردووە.
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف گوتی، بەشێک لە خەڵکی گوند و ناوچە دوورەدەستەکان روویان لە شاری نەجەف کردووە و سێ گوندیش بەتەواوی چۆڵکراون.
 
رەعد توفەیلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی نەجەفیش گوتی، وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی نەجەف کاریگەریی گەورەی لەسەر ژیان و بژێویی خەڵکی ناوچەکە هەبووە و ناچاری کردوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
 
توفەیلی ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆربەی ئەو خێزانە ئاوارانە لە ناحیەکانی حەیدەرییە و رەزەوییە نیشتەجێ بوون، بەڵام یارمەتییە مرۆییەکان زۆر سنووردارن و بەشی پێداویستییەکانیان ناکەن."
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی نەجەف هۆشداری دا کە بەردەوامبوونی ئاستەنگە ژینگەییەکان کاریگەریی لەسەر ئابووریی ناوچەکەش هەیە و "ئەگەر چارەسەرێکی گشتگیر بۆ قەیرانی ئاو نەدۆزرێتەوە، ژمارەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.