رووداو دیجیتاڵ
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پێنج هاووڵاتیی عێراقییان لە دەستی باندێکی نێودەوڵەتی رزگارکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگاکە کە رۆژی دووشەممە 6-10-2025 بڵاوکراوەتەوە، باندەکە بە بیانووی کارئاسانی بۆ گەشتی ئەورووپا، قوربانییەکانیان بۆ وڵاتێکی دراوسێ رفاندووە، لەوێ دەستبەسەریان کردوون و داوای پارەیان لە کەسوکاریان کردووە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق راشیگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، توانیویانە هەموو رفێندراوەکان رزگار بکەن.
هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات، وریای شێوازی باندەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیی بە مرۆڤ بن کە بۆ فریودانی قوربانییان و خستنە مەترسیی ژیانیان بەکاری دەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ