نووسینگەکەی: مالیکی لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە پەیامی بۆ ئەمریکا نەناردووە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە باس لەوە دەکەن، گوایە مالیکی بە ئەمریکای راگەیاندووە کە هەڵوێستی بەرامبەر گرووپە چەکدارەکان چی دەبێت، ئەگەر پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت.
 
هیشام روکابی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسی خۆیدا رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە کە گوایە مالیکی ئەمریکای لە هەڵوێستی بەرامبەر گرووپە چەکدارەکان ئاگادار کردبێتەوە ئەگەر ببێتە سەرۆکوەزیران، ناڕاستن."
 
لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە نووری مالیکی لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە کە ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیران، ئەوا بابەتی گرووپە چەکدارەکان چارەسەر دەکات و چەکیان لێ دادەمەڵێت و تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانیان دەکات.
 
روکابی دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئەو قسانە هەڵبەستراون. ئەوەی بڵاودەکرێتەوە هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان و داپۆشینی هەندێک رەفتاری نەخوازراو لەو بارەیەوە."
 
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەربژێر کردووە. مالیکی پێشتر دوو خول سەرۆکوەزیران بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

سازان یان خاڵ، بەربژێری سوننە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە

لایەنە سوننەکان تاوەکو ئێستا لەسەر بەربژێرەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون، دوو بەربژێریان هەیە، ئەگەر بە سازان رێکنەکەوتن، بەگوێرەى خاڵى لیستە پێکهێنەرەکانى ئەنجوومەنى سیاسى نیشتمانى دەبێت