گرێبەستێک بۆ چارەسەرى گازى هاوەڵى بەسرە واژۆکرا

07-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیاى گازى باشوور و کۆمپانیایەکى عێراقى گرێبەستێکیان واژۆ کرد بۆ بەرهەمهێنانى گازى هاوەڵ لە کێڵگەیەکى بەسرە، کە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گاز بەرهەم دەهێنێت و رێگرى دەکات لەوەى ساڵانە هەشت تۆن لەو مادانە بچنە هەواوە، کە دەبنە هۆى پیسبوونى ژینگە.
                  
رۆژی 7ى کانوونى دووەمى 2024، هەردوو کۆمپانیاى گازى باشوور و کۆمپانیاى گازى حەلفایە گرێبەستێکیان بۆ چارەسەرى گازى هاوەڵى کێڵگەى نەهر بن عومەر لە بەسرە و بەرهەمهێنانى گازەکەى واژۆکرد.
 
بەگوێرەى گرێبەستەکە، لە قۆناخى کۆتاییدا رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گاز لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێندرێت کە لە کێڵگەکە دێتەدەر و دەسووتێت و بەفیڕۆ دەچێت. 
 
حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، ئەو گرێبەستە کاریگەریى دەبێت بۆ پاڵپشتى ئابووریى نیشتمانى لە رێگەى زیادکردنى بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و چارەسەرکردنى گازى هاوەڵ و هاودەکردنى گاز لە دەرەوە کەمتر دەکاتەوە. 
 
حەیان عەبدولغەنى گوتیشى: "ئەو پڕۆژەیە پێنج هەزار دەرفەتى کار دەرەخسێنێت و ساڵانە رێگری دەکات لەوەى هەشت تۆنى ئەو مادانە بچنە هەواوە کە دەبنە هۆى پیس بوونى".
 
کێڵگەى نەهر بن عومەر دەکەوێتە باکوورى شارى بەسرە، لە ساڵى 2008ـەوە نەوتى لێ دەردەهێندرێت، رۆژانە بەرهەمەکەى زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوتە، قۆناخى یەکەمى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە 36 مانگە. 
 
کۆمپانیاى نەوتى باشوور سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراقە و کۆمپانیاى گازى حەلفایەى سنووردار سەر بە گرووپى کۆمپانیاکانى رەبان سەفینەى عێراقییە.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."