عێراق
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگیی لايه‌نه شيعييه‌كان و هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی شەوی رابردوو لەگەڵ هەریەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی لایەنە شیعییەکان و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و جه‌خت له خواستى جیدديى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كاته‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، شه‌وى شه‌ممه 06-04-2024 به‌شداریى له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگیی لايه‌نه شيعييه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وريى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد، كه تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام بووە.
له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى كرده‌وه؛ هه‌روه‌ها هه‌بوونى روانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به پێويست زانى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردووەتەوە، هه‌رێمى كوردستان جیدديه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولادا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، "وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به به‌شداريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتيان كرده‌وه كه خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندييان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌مدا."
له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تيشدا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دۆسیه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، گرنگیی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی فیدراڵی، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كارنامه‌ى حكومه‌ت، خزمه‌تگوزارييه‌كان و به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ واشنتن، تاوتوێ كران."
رۆژی شەممە، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیدار لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و بەشداربوون لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گەیشتە بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ