رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە دەڵێت، حکومەتەکەی سوودانی بەشێوەیەکی ستراتیژیی کاردەکات و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق و ناکرێت چیتر مووچەکانیان دوابکەوێت؛ ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، لەنێو لایەنە عێراقییەکاندا قسەیەکی باو هەیە و دەڵێن کاتێک نێچیرڤان بارزانی دێتە بەغدا ناگەڕێتەوە تاوەکو کێشەکان چارەسەر نەکات.
رەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: "حکومەتەکەی بەڕێز سوودانی بەشێوەیەکی ستراتیژیی کاردەکات و هەموو هەوڵێکیشی بەگەڕخستووە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان."
گوتیشی، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق و بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراقیش پێویستە سامانەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکرێن، هەربۆیە پێویستە ئەو دادپەروەرییە لە پێدانی مووچەشدا هەبێت و ناکرێت چیتر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ مووچە بکرێن."
بە گوتەی عەبوودی بەغدا نایەوێت هەرێمی کوردستان لاوازبکات و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە لە عێراقدا و ئەو دەنگۆیانە راست نین کە عێراق خواستی لاوازکردنی هەبێت، بەڵام دەستوور لە عێراق لە سەروو هەموو کەس و لایەنێکەوەیە و پێویستە کێشەکان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن."
هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ ئەو ئەندامەی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە کە لە ستۆدیۆکانی رووداو لە بەغداوە راستەوخۆ بەشداری بەرنامەکە بوو باسی لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرد و گوتی: "بوونی نێچیرڤان بارزانی خاڵی چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدایە."
"هەرکات کێشەکان ئاڵۆز دەبن نێچیرڤان بارزانی دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و خاڵی چارەسەری کێشەکان" رەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە گوتی.
باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە چارەسەی کێشەکان و تێپەڕاندنی قەیران و ناکۆکییەکانە.
رۆژی شەممە، 6.4.2024 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و جگە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
رۆژی یەکشەممە، 07-04-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکانی رایگەیاند، "کۆبوونەوەی باشمان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەرۆکوەزیران و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوو."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی بەغدا، پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێک لەو تەوەرانە بوون گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
وائیل رووکابی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ باسی لە کاریگەریی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرد و گوتی: "بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت زۆر گرنگە، چونکە نێچیرڤان بارزانی کاریزمایەکی بەهێزی پەسندکراوی هەیە."
"لایەنە عێراقییەکان دەڵێن و خۆم چەندینجار لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بیستوومە کە دەڵێن هەرکات نێچیرڤان بارزانی هاتە بەغدا، ناگەڕێتەوە تاوەکو هەموو کێشەکان چارەسەر نەکات" وائیل رووکابی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا گوتی.
گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بەوپێیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و کەسی یەکەمی هەرێمەکەیە."
بە گوتەی رووکابی، هیچ کەسێک ناتوانێت منەتی دابینکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و گوتی: "حکومەتی عێراق تێڕوانینێکی باوکانەی هەیە بۆ هەموو عێراقییەکان، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان فەرمانبەری عێراقن و هیچ کەس ناتوانێت منەتی پێدانی مووچەیان بەسەردا بکات."
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو کە له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كارى پێكهوهيى و پاراستنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى كرده‌وه؛ هه‌روه‌ها هه‌بوونى روانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به پێويست زانى.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردووەتەوە، هه‌رێمى كوردستان جیدديه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولادا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، "وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به به‌شداريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتيان كرده‌وه كه خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندييان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌مدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ