عێراق
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 07-04-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵيۆزى ئەمریکا له عێراق، لە بەغدا كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر رۆشناييى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵاتەکە كرده‌وه. هەر بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا له‌سه‌ر پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و به‌رده‌وامى هه‌وڵ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان هاوڕا بوون.
ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه تێیدا باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ بۆ واشنتن كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ