عێراق
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و پاتريك دورێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، لە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و باسی چەند پرسێکیان کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 07-04-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى دوا پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ