سەرایا ئەولیا دەم: 72 جار هێرشمان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم" کە خۆی وەک بەشێک لە (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنێت، ئاماری هێرشەکانی لە ماوەی 34 رۆژدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 181 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە، زۆرترین هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی ئەو گرووپە، زۆرترین هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان کە 69 هێرش بووە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا؛ لەو ژمارەیە 65 هێرشیان بە درۆن و چوار هێرشیان بە مووشەک بووە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە سێ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی.
 
لە بەغدا، ئەو گرووپە رایگەیاندووە 35 هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا؛ بە شێوەیەک 26 هێرشیان بە درۆن، شەش بە مووشەک و سێ هێرشی دیکەیان بە (هودهود ئەولیا و کوادکۆپتەر) بووە.
 
 سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، ئاماژە بە 16 هێرش کراوە کە 14یان بە درۆن و دووانیان بە مووشەک بووە.
 
هەروەها 25 هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن، 15 هێرش بۆ سەر سعودیە و 16 هێرشی درۆنی بۆ سەر کوێت کراون. هاوکات باسیان لەوە کردووە دوو هێرشی دیکەیان بە درۆن بۆ سەر "ئامانجێکی گرنگ" لە ناوچەکەدا کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووداو: سەدان زانیاریی هەواڵگریمان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان کردووە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە چەند مانگی رابردوودا سەدان زانیاری و راپۆرتی هەواڵگرییان سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی ناوخۆ رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە. گوتەبێژی دەزگاکەش دەڵێت، چاودێریی وردی دۆخی زیندانەکان و پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەن.