وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت

07-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەرزەی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و پەرلەمان دەچێتە پشووەوە. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەڵێت،ئەگەر پێویستی بێت لەکاتی پشووەکەشدا پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە مادەی 57ی دەستووری عێراق و مادەی 22ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت. 
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 9ی ئەم مانگە ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی دێت و پەرلەمان بۆ دوو مانگ دەچێتە پشووەوە، بەڵام کاری چاودێریی پەرلەمان بەردەوام دەبێت.
 
هاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەگەر دانیشتنێکی گرنگ و پێویست بێت، دەکرێت لەکاتی پشووی یاساداناندا دانیشتنی پەرلەمان بکرێت.
 
ئەم هەفتەیە دوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری کران؛ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی هیچ کامیان نەکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."