رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە دەڵێت: "گوێڕایەڵبوونى زۆرینەى وڵاتانى ئەورووپا و وڵاتانى دیکە بۆ بڕیارە ئابوورییەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەنجامەکەى ئەوە بووە کە جیهان "بووەتە خانەى شەترەنج و گۆڕەپانى جەنگ".
سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو جەنگانەى ئێستا هەن بە هاندانى ئەمریکان لەپێناو بەهێزکردنى هەژموونى و جیهانگیرییەکەى بەسەر جیهاندا، هەندێک لە "وڵاتانى ئەورووپا وەک نیوزیلاندا و سویسرا و وڵاتانى دیکەى وەک مەکسیک و کەنەدا لێى بەدەر نەبوون".
ئەو گوتانەى موقتەدا سەدر لە نوسینێکدان کە ئەم شەو لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە و دەڵێت: "بەڵا زۆر دەبێت و جەنگەکان زیاد دەکەن و ناکۆکەییەکان تووند دەبنەوە".
سەرۆکى هاوپەیمانیی نیشتمانیى شیعە گوتى: "با هەمووان بزانن کە سەپاندنى دەسەڵاتى گرووپێکى خراپەکار بەسەر جیهاندا ماناى بێهێزیکردنى هەموو وڵاتانە تاوەکو بگەنە ئاستى وڵاتانى ئەفریقا کە داگیرکار سەرجەم سامانەکەى بردوون؛ هاوڕێى ئێستاى ئەمریکا لە ئایندەدا دەبێتە جێگەی نیشانەى، وەک سەدام و حوسنى موبارەک".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ