رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە رایگەیاندووە، پێویستە هەمووان لە رۆژی جەژنی غەدیردا سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی بکەن، "سەردانی ملیۆنی، دوژمن و داگیرکەر و گەندەڵەکان پەست دەکات."
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە ئامۆژگاری لایەنگرانی و سەردانیکەران دەکات و دەڵێت، "دۆستایەتی لەگەڵ یەکدیدا بکەن بە گوتنی، من لەبەر خودا برای ئێوەم. بەبێ درووشم رووبکەنە مەزارگە، تەنیا یادی خودا و ئالوبەیت بکەن."
سەدر دەشڵێت، "ئامۆژگاریتان دەکەم لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا هاوئاهەنگ بن، بۆئەوەی بتوانن ئەو ئەرکە ئەمنییەی پێمان سپاردوون جێبەجێی بکەن."
جەژنی غەدیر رۆژی 18ـی مانگی زولحیجەی ساڵی کۆچییە، ئەم ساڵ دەکەوێتە 13ـی حوزەیران.
جەژنی غەدیر، بە یەکێک لە گەورەترین جەژنەکان لەلای شیعەکان هەژمار دەکرێت؛ دەڵێن، لە رۆژی 18ـی مانگی زولحیجەی ساڵی 10ی کۆچی، پەیامبەری ئیسلام (د. خ) بە فەرمانی خودا عەلیی کوڕی ئەبوتاڵیبی بە جێنشینی خۆی و ئیمامی موسڵمانان داناوە، ئەو گوتارەشی لە شوێنێک بڵاوکردەوە بەناوی "غەدیرخەم" کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی مەککە و مەدینە؛ بەڵام سوننە مەزهەبەکان لەگەڵ ئەو تێڕوانین و شیکردنەوەیە نین. بۆیە ئەمە بووەتە بابەتێکی جێناکۆکی لەنێوان سوننە و شیعەکان، بەتایبەتی لە عێراقدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ