رووداو دیجیتاڵ
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەسەر سکاڵایەکى سەرۆکوەزیرانى عێراق، حەوت مادە و بڕگە و دەستەواژەى یاساى بودجەى گشتى بە نادەستوورى لەقەڵەمدا و شەش سکاڵاى دیکەى لەسەر هەمان یاسا رەتکردەوە، کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرۆکى کۆمەڵەوە پێشکێش کرابوون.
رۆژی 7ى ئابى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەسەر سکاڵایەکى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا بە نادەستووریبوونى ژمارەیەک مادە و دەستەواژەى نێو یاساى بودجە، کە پێکھاتوون لە:
- دەستەواژەى دەسەڵاتى تایبەتى پارێزگار بۆ گرێبەستکردن لە چوارچێوەى یاسای وەبەرهێنان، کە خاڵى 8ى بڕگەى 1ى مادەى 2دا هاتووە.
- دەستەواژەى "لەسەر داواى خۆى" کە لە بڕگەى دووەمى مادەى 16ى یاساى بودجەدا هاتووە و تایبەتە بە خانەنشینکردن بەدەر لەیاساى خانەنشینى.
- بڕگەى شەشى مادەى 20 کە تایبەتە بە بڕیارى قەرەبووى کەلوپەلى دەوڵەت، کە پارەکەیان لە 50 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
- لقى ئەلف لە بڕگەى چوارى مادەى 28 کە تایبەتە بە لێبڕینى بەشێک لە مووچەى دەوڵەت بۆ سندووقى شەهیدان.
- لقى جیم لە مادەى 57 کە تایبەتە بە لێبڕینى برێک پارە لە سەرجەم فەرمانبەران.
- بڕگەى دووەمى مادەى 70 کە تایبەتە بە تەرخانکردنى پارەى بۆ پەرەپێدانى پارێزگاکان.
- مادەى 72 کە تایبەتە بە بە قەرزى وەزارەتى داد
دادگەى باڵاى فیدراڵى تانەکانى دیکەى حکومەتى عێراقى لەسەر مادەکەکانى دیکە رەتکردەوە، کە لە شەش مادە و بڕگە پێکهاتبوون.
هاوکات، دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیاری دا کە شەش سکاڵاى دیکە کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرۆکى کۆمەڵە و رێکخراوەکانەوە پێشکێش کرابوون، رەتبکاتەوە بە پاساوى ئەوەى ئەوانە لەو کەسانە نین کە مافى تانەدانیان هەیە لە یاساى بودجەى گشتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ