رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى ناوخۆى عێراق مۆڵەتێکی یەک مانگی دەداتە ئەو ئەفسەر و کارمەندانەى وەزارەتەکەى کە کێشەى سستبوونى گورچیلەیان هەیە یان توشبووى شێرپەنجەن.
7ى ئەیلوولى 2025، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى ئەو بڕیارەى بڵاوکردەوە کە بە فەرمانى عەبدولئەمیر شەممەرى، وەزیرى ناوخۆ بووە.
ئەو مۆڵەتە 754 ئەفسەر و کارمەندى وەزارەتى ناوخۆ دەگرێتەوە، کە لە رێگەى بەستەرێکى ئەلیکترۆنى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە داواکارییان پێشکێش کردووە.
بە گوێرەى بڕیارەکە، ئەو ئەفسەر و کارمەندانە لە 15ى ئەیلوول بۆ 15ى تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ مۆڵەتیان بە مووچەوە پێدەدرێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاندووە، ئەو مۆڵەتە بۆ ئەوەیە بتوانن رێکارەکانی چارەسەر تەواو بکەن لەناو وڵات بێت یان لە دەرەوەی وڵات، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بارودۆخی تەندروستییاندا بگونجێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ