رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانی بەرنامەی بێستوون تۆکی تۆڕی میدیایی رووداوە و باس لە چەندین پرسی پەیوەندیدار بە باشووری کوردستان، عێراق و ناوچەکە دەکات.
بەرنامەکە ئەمشەو کاژێر 22:30 راستەوخۆ لە شاشە و سۆشیاڵ میدیای رووداو پەخش دەکرێت.
یەکێک لەو مژارانەی سوودانی باسی لێوەدەکات، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولیشیان وەرنەگرتووە.
هەر لە بەرنامەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگشتی دەخرێنە بەرباس، لەوانەش رێککەوتنی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.
لە بەرنامەکەدا سوودانی باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات کە رۆژی سێ شەممە 11ی مانگ بەڕێوەدەچێ و یەک مانگیشە بانگەشەی لیست و لایەن و بەربژێرەکان بۆ ئەو مەبەستە دەکرێ.
رووداو و ئامادەبووانیش پرسیار لەبارەی دۆخی ناوچەکە لە سوودانی دەکەن و ئەویش وەڵامی پرسیارەکانیان دەداتەوە.
بێستوون عوسمان بەرنامەکە بە میوانداریی ژمارەیەک لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان دەوڵەمەندتر دەکات، کە ئەوانیش پرسیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و راستەوخۆ وەڵامەکەی وەردەگرنەوە.
بێستوون تۆک لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقی بەسەرکردەوە و میوانداری پارێزگاری پارێزگاکانی کرد و وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییانی لە پارێزگارەکان وەردەگرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ