وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

07-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رووداوی گوت: هیچ مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا نەکراوە و ئەو دەنگەی بیستراوە، بەهۆی تەقاندنەوەی پاشماوەی جەنگ بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو هەواڵانەی باس لە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەن دوورن لە راستییەوە، بەڵکو ئەو دەنگەی هەبووە لە ئەنجامی تەقاندنەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ بووە لە ناوچەی ئیتلاف لە بەشی رۆژئاوای بەغدا."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت: "تەقاندنەوەی ئەو پاشماوانەی جەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بووە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی کاتیۆشا لە بنکەی ڤیکتۆریای هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بڵاوبووەوە.
 
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی راگەیاندبوو سەربازگەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.