چوار کەس لە کەرکووک و بەسرە لەسەر دزەپێکردنی پارەی "ساختە" دەستگیر کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەسێک لە کەرکووک و سێ کەسی دیکە لە بەسرە کە یەکێکیان بیانییە دەستگیرکران، بە تۆمەتی دزەپێکردنی پارەی ساختە بۆ ناو عێراق کە لە "وڵاتێکى دراوسێ" وە دزەیان پێکردووە.
 
ئەو کەسانە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکى جیاوازدا لەو دوو پارێزگایە دەستگیرکراون.
 
یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2025، ئەو دەزگایە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، تۆڕێکی ساختەکردن و بەقاچاخبردنی پارەیان بۆ ناو عێراق لە بەسرە دەستگیرکردووە.
 
دەزگاکە رایگەیاند؛ سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی ئەو تۆڕە بە بڕێک پارەی عێراقیی ساختەوە دەستگیرکراوە و لەسەر دانپێدانانی ئەو کەسە، تۆمەتباری دووەم و دواتریش تۆمەتباری سێیەم دەستگیرکراوە کە کەسێکی بیانی بووە و ئەرکی ئەوە بووە پارەی ساختە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە دزە پێ بکاتە عێراقەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کەرکووک کەسێکی دیکەیان لە بۆسەیەکدا دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە فرۆشتنی دراوی ساختە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا 10 هەزار دۆلاری ساختەی پێ گیراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە کە لە وڵاتێکی دراوسێوە دزەی پێ کردووە.
 
بەگوێرەی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، هەر کەسێک دراو ساختە بکات سزاکەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار پێبژاردن و پێنج ساڵ بەندکردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراو ئەلیکترۆنییەکە هەمان بەهای دراوی کاخەزی دەبێت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

راوێژکاری دارایی سوودانی: عێراق کار لەسەر پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی دەکات

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق بەنیازە هاوشێوەی زۆرێک لە بانکە ناوەندییەکانی جیهان، بچێتە نێو سیستمی نوێی پارەدانی دیجیتاڵییەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" لە قۆناخی گەڵاڵەکردندایە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" دەخاتەڕوو.