سەرخۆشێک لە عێراق خۆی بە 'لیوا روکن' دەناسێنێت و هەرا دەنێتەوە

08-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى بەرگریى عێراق رایگەیاند، ئەو کەسەى لە کەناڵێکى تەلەڤیزیۆنى دەرکەوتووە و دەڵێت پلەى لیوا روکنى هەبووە و فەرماندەى فیرقەیەکى سوپاى رژێمى پێشوو بووە، زانیارییەکانى "درۆن" و جێگرى ئەفسەر بووە، ئەو بەرپرسیارێتییەشى نەبووە کە باسی کردووە و بە "سەرخۆشى" قسەى بۆ ئەو کەناڵە کردووە.
 
وەزارەتى بەرگریى عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى لێدوانى کەسێک بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکاندا ئاماژەى بەوە داوە پلەى لیوا روکنى هەبووە لە سەردەمى دەسەڵاتى حیزبى بەعس و فەرماندەى فیرقەى پیادەى 14ى ئەو سوپایە بووە، بەڵام لەدواى ساڵى 2003 دوورخراوەتەوە. وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، "ئەو کەسە ئەو پلە و پۆستەى نەبووە."
 
ئەو کەسە ئاماژەى بەوە دابوو، "لەسەر گوتەى یەکێک لە ئەفسەران رێگەیان پێنەداوە بگەڕێتەوە بۆ خزمەتى سەربازی، بە پاساوى ئەوەى لایەنگرى دەسەڵاتى پێشوو بووە."
 
وەزارەتى بەرگریی عێراق بانگهێشتى ئەو کەسەى کردووە، کە ناوى حوسێن عەلى دلێمی-یە و لێدوانێکى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە، گوایە لە کاتى قسەکردنى بۆ ئەو کەناڵە "سەرخۆش" بووە، بۆیە ئەو زانیارییە ناڕاستانەی داوە.
 
وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت، ئەو کەسە پلەى لیوا رووکن نەبووە، بەڵکو جێگرى ئەفسەر بووە و لە ساڵى 2010وە سەردانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کاروبارى جەنگاوەرانى نەکردووە تاوەکو داواى مافى خۆى بکات، ئەوەى لەو دیدارەدا گوتوویەتى، "زانیاریى درۆ بوون و بۆ ئەوە بووە کە ببێتە جێى سەرنج."
 
حوسێن دلێمی دەڵێت، "بەڕاستى تووشی بێهیوایی ببووم، بووتڵێک ویسکیم خواردبووەوە، ئاگام لە خۆم نەبوو، کاتێک ئەو کەسە هات گوتى چاوپێکەوتن دەکەیت؟ گوتم: بەڵێ چاوپێکەوتنەکە دەکەین. کاتێک قسەم کرد و دواتر بینیمەوە، شۆک بووم، چى روویداوە؟ چۆن ئەو دیمەنە بڵاوبووەتەوە؟"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.