وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق کۆچی دواییکرد

08-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ شەممە 8ی شوباتی 2025 عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عەممانی پایتەختی ئوردن، لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد."
 
عیسام چەلەبی لە ساڵی 1942 لە ناوچەی سەفینەی بەغدا لەدایکبووە و کۆلێژی ئەندازیاریی لە بەریتانیا تەواو کردووە.
 
چەلەبی لە ئاداری 1987 پۆستی وەزیری نەوتی عێراقی وەرگرت و لە 29ی تشرینی دووەمی 1990 دەستی لە کارکێشایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."