عەمار حەمدانی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا

08-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کۆبووەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی هەڵبژارد. 
 
عولا تەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە دانیشتنی ئەمڕۆ (شەممە، 08-02-2025)ـیدا بە 42 دەنگ، عەمار فەرحان حەمدانی بە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژارد. 
 
عەمار حەمدانی لە فراکسیۆنی تەقەدوومە بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی.
 
ئەو پۆستە پشکی سوننەکانە و رۆژی پێنجشەممە (06-02-2025) ئەنجوومەنەکە عەمار حوسێن قەیسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی فراکسیۆنی عەزم دوورخستەوە.  
 
عەمار حوسێن قەیسی، دوای دوورخستنەوەکە رایگەیاند "ئەو هەنگاوە بە پاڵنەری سیاسیی ناسراو کراوە، کە هەوڵدەدات دەنگی نیشتمانی و چاکسازیی پەراوێزبخات". 
 
عەمار حوسێن قەیسی، رۆژی 05-02-2024 بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا، بەڵام هاوپەیمانیی تەقەدووم ئەو پۆستەی بە مافی خۆی دەزانی و تاوەکو دواجار ئەمڕۆ پۆستەکەی بەدەستهێنا، ئەوەش دوای هاوپەیمانیکردن لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و ژمارەیەک فراکسیۆنی دیکەی نێو ئەنجوومەنەکە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە