وەزارەتى ناوخۆى عێراق: مانگى رابردوو پێنج هەزار داواکراو دەستگیرکراون

08-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، لە مانگی شوباتدا پێنج هەزار داواکراو دەستگیرکراون کە 371 کەسیان "تیرۆریست" بوون. 
 
عەمید میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانى سەر بەو وەزارەتە زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانى دەستگیرکردنى داواکراوانى جێبەجێکردووە.
 
میقداد میرى کە هاوکات گوتەبێژى شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراقە، رایگەیاند، لەو پێنج هەزار کەسە، 371یان بە تۆمەتى تیرۆر دەستگیرکراون کە هەموویان بەگوێرەى مادەى چوارى یاساى بنبڕکردنى تیرۆر داواکراو بوون.
 
مادەى چوارى یاسای بنبڕکردنى تیرۆر تایبەتە بە تاوانى بەشدارى راستەخۆ یان هاوبەش لە کارى تیرۆریستى کە سزاکەى لەنێوان بەندکردنى تاهەتایی بۆ لەسێدارەدانە.
 
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، هەر لە مانگى رابردوودا دوو پێگەى چەکدارانى رێکخراوى داعش لە عێراق خاپوور کراون. 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."