رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەندامانی حەوت لیژنەی پەرلەمانی دا. پرۆسەی دەنگدانەکە هەریەکە لە لیژنە گرنگەکانی وەک دارایی، نەزاهە، ئەمن و بەرگری، و نەوت و گازی گرتەوە و ناوی سەرجەم ئەندامەکانیش راگەیێندرا.
رۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 16ی خۆی بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ئەنجامدا. تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە یەکلاییکردنەوەی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان بوو.
لیژنەی دارایی، 27 ئەندام دیاریکران
پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەندامانی لیژنەی دارایی دا کە پێکهاتوون لە، بورهان کازم، مەنسوور بعێجی، غوفران کازم، عالیە نوسەیف، زەینەب رەحیم، یوسف کلابی، عودەی عەواد، ریاز عەباس، حەسەن کازم شاکر، فالح ساری، عەزیز شەریف، حسێن دەڕاجی، محەممەد تەمیمی، ئەحمەد جابری، ئەحمەد مەساری، موزڕ کەرووی، موسەنا سامەڕائی، عەممار یوسف، عزەدین ئەرکان، فاتیمە قەیسی، ئیخڵاس دلێمی، دانا عەبدولغەفور، رێبوار کەریم، جەمال کۆچەر، دیلان غەفوور، باقر یاسری و باسم غەرابی.
هەروەها ئەندامانی لیژنەی دەستپاکیش بریتین لە، حامد محەممەد، زوحا قەسیر، سالم کامل، تالیب دەیبانی، عولا تەمیمی، فارووق عەدنان، نازم محەممەد ئەسەدی، عەبدولڕەحیم جاسم، تەها دیفاعی، زیا شەغاتی، عەزیز شەممەری، عەقیل ئیبراهیم، سەڵاح یاسین، مەیزەر شەممەری، زەید جەنابی، رەعد دەهلەکی، جەمیل عەبد، عومەر مەولا، ئەرکان شێخ سەباح، زیاد جەنابی، محەممەد کەربولی، سیروان، نوور خالید، موهەنەد غەفووری، سروە عەبدولواحید و عەباس حەیان.
لیژنەی ئەمن و بەرگریی لە 28 ئەندام پێکهاتووە کە ئەمانەن، عوسمان شەیبانی، عامر ئەسیر، سەقەر لازم، ئەحمەد نوری، وەعد قەدۆ، مەهدی تەقی ئیسماعیل، جەواد ساعدی، مورتەزا ئیبراهیم، حەیدەر حامد، هاتیف کەسار، یاسر جەواد، عەلی نوهێر، مهحموود سهید، سهعد عهوادی، خالید عوبهیدی، وهلید مهشههدانی، نایف شهممهری، بهدر مهحموود، عهلی جاسم، ئهحمهد جهربا، حهسهن خهلهف عهلو، ئهسوان كهلدانی، شێروان جهمیل بابكر، مازن خهلیل، دیار ساڵح، خالید سیدۆ، كهریم عهلیوی و ئهحمهد دهلفی.
لیژنەی نەوت و گاز گەورەترین لیژنەی پەرلەمانە
لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان 32 ئەندامی هەیە و گەورەترین لیژنەی پەرلەمانە، ئەندامەکانی بریتین لە، محەممەد جبووری، موهەیمەن حوسێن، عادل حەلاوی، جاسم عەتیە، محەممەد حوسێن، سینان جومەیلی، موراد ئیسماعیل، زەینەب خەزعەل، عومەر دەلیمی، فاتیمە قەیسی، جاسم عەلەوی، محەممەد عەبود، قەیسەر جەوارنی، زەینەب مووسەوی، محەممەد فەرتووسی، محەممەد مههاوی، قەستەڵ تالیب، عەلائەدین حەیدەری، حسێن موئەنس، رەبیع عەبدولجەلیل، بەهائەدین نووری، مورتەزا عەلی ساعدی، ئەشواق سالم، عەلی شەداد، حەورا عەزیز، عامر عەبدولجەبار، کۆسێل محەممەد، ئیحسان شەلبی، بێناس دۆسکی، بێسان عەزیز، ئەلین خورشید و کاوە عەبدولقادر.
لیژنەکانی مافی مرۆڤ، کۆچ و رۆشنبیری
پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەندامانی ئەم لیژنانەش دا:
- لیژنەی مافی مرۆڤ و ژنان و ئەندامەکانی ئەمانەن: وەحدە جومەیلی، ئەرشەد ساڵحی، ئەحمەد مووسەوی، عەبدولڕەحمان لوێزی، مستەفا سەنەد و موسەنا عەبد مەهدی.
- لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئەندامەکانی پێکهاتوون لە: باقر یوسف خەڵەف، شاکر مەحموود لەفتە، کەریم عەلیوی، عولا عۆدە و یاسر مالیکی.
- لیژنەی رۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و راگەیاندن بە ئەندامێتی، مونزەر عەباس، سعود ساعدی، جیهاد سەدام و سەبا سەعیدی دەبێت.
هەر لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتار 'ئیڤان فایەق' وەک ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پەرلەمانتار'زیکرا رەدێنی' وەک ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە دەستنیشانکران.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەم هەنگاوە بۆ کاراکردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی لیژنەکانە لە قۆناخی داهاتوودا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ