لە نەجەف شێرێک خاوەنەکەی خۆی خوارد

08-05-2025
مالیک محەممەد
شێرەکە دوای خواردنی خاوەنەکەی، کوژرا.
شێرەکە دوای خواردنی خاوەنەکەی، کوژرا.
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

لە نەجەف شێرێک پەلاماری خاوەنەکەی دا، بەشێکی زۆری جەستەی خوارد و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایار، عەقید موفید تاهیر، گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە باخێکی شاری کوفە لە نەجەف، هاووڵاتییەک لە باخەکەی خۆیدا شێرێک پەلاماری دا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."
 
وەک عەقید موفید ئاماژەی پێدا، "شێرەکە بەشێکی زۆری جەستەی خاوەنەکەی خواردووە، لەبەرئەوەی شێرەکە وازی لە تەرمی هاووڵاتییەکە نەدەهێنا، بۆیە ناچاربووین بیکوژین."
 
گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف گوتیشی، "ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 50 ساڵە، خاوەنی باخێکی گەورەیە، کە شێر و چەندین جۆری دیکە لە ئاژەڵی کێوی لە باخەکەیدا بەخێوکردووە."
 
کوفە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای نەجەفە، دەکەوێتە ناوچەی فوڕاتی ناوەند لە باشووری بەغدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."