رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی دوێنێ، "بەهۆی خواردنی بێرگر"ـەوە لە خواردنگەیەکی فەللوجە لە ئەنبار، خەڵکێکی زۆر ژەهراوی بوون. گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار دەڵێت، ژمارەکە گەیشتووەتە 130 کەس و لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار بە رووداوی گوت: "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی بێرگرەوە لە یەکێک لە خواردنگەکانی فەللوجە ژەهراوی بوون، گەیشتە 130 کەس و ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە."
بە گوتەی دەڕاجی، سەرجەم ژەهراویبووەکان نێردراونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا دەمێننەوە.
دەڕاجی گوتی: "ئەو گۆشتەی لە بێرگرەکەدا بەکارهاتووە، هاوردەکراو و تێکچوو بووە. سەرجەم گۆشت و کەرەستەی دیکەی چێشتخانەکە نێردراونەتە تاقیگە و پشکنینیان بۆ دەکرێت."
گوتەبێژی تەندروستیی ئەنبار دەڵێت: "خواردنگەکە ناوی (ڤایکینک بێرگر)ـە و تایبەتە بە خواردنە خێراکان؛ لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستییەوە داخراوە و لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەن و کارمەندە کەمتەرخەمەکان دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ