حکومەتی عێراق بڕیاری دا لە بری 'جۆری کۆمەڵایەتی' چەمکی 'دادپەوەریی نێوان هەردوو رەگەز' بەکاربهێندرێت

09-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداریێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوا دەکات چەمکی 'دادپەوەریی نێوان هەردوو رەگەز' لە بری چەمکی 'جۆری کۆمەڵایەتی' بەکاربهێندرێت و دەڵێت دەبێ گرنگی بە دۆسییەکانی تایبەت بە ژنان بدرێت و پلان و ستراتیژیەتی حکومەت لەوبارەوە جێبەجێ بکرێت.   
 
ئەمینداریێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 16-11-2023 نووسراوی فەرمی بۆ هەریەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادگەی باڵای فیدراڵی، سەرجەم وەزارەتەکان، دەستە و دامەزراوەکان و پارێزگاکان کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە 27-07-2023 نووسراویان کردووە، چەمکی 'دادپەوەریی نێوان هەردوو رەگەز' لە بری چەمکی 'جۆری کۆمەڵایەتی' بەکاربهێنرێت.
 
هەروەها ئەمینداریێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە؛ پارێزگاری لە هەوڵەکانی حکومەت بکرێت لە جێبەجێکردنی سیاسەت، ستراتیژیەت و پلانی نیشتمانیی پەسندکراوی تایبەت بە دۆسیەی ژنان، بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ بەهاکان و نموونەی باڵای کۆمەڵگەی عێراقی.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس، کە 50.5٪ـی لە رەگەزی نێر و 49.5٪یشیان مێن. رێژەی گەشەی دانیشتووانیش 2.5٪ـە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."