دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووداو: تاوانباری کوشتنی محەممەد باقر سەدر لەسێدارەدرا

09-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەعدوون سەبری قەیسی، یەکێک لە "تاوانباران"ی کوشتنی محەممەد باقر سەدر، کەسایەتیی ناوداری شیعەی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کرا.
 
دووشەممە 9ی شوباتی 2026 ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای تەواوکردنی رێکارە دادوەرییەکان، سزای لەسێدارەدان بەسەر سەعدوون سەبری قەیسی جێبەجێ کرا."
 
لە 30ی تەممووزی 2025 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کاربەدەستی پێشووی دەسەڵاتی بەعس بە ناوەکانی سەعدوون سەبری قەیسی و هەیسەم عەبدولعەزیز دەرکرد، ئەوەش بە تاوانی کوشتنی محەممەد باقر سەدر و بنتولهودای خوشکی.
 
ئەرشەد حاکم رایگەیاند، سەعدوون سەبری قەیسی تاوانبار بوو بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی، لەوانە "شەهیدکردنی محەممەد باقر سەدر و ژمارەیەک لە زانایانی بنەماڵەی حەکیم و هاووڵاتییانی دیکەی بێتاوان."
 
محەممەد باقر سەدر، دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی عێراق، لەگەڵ خوشکەکەی لە ساڵی 1980 لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە کوژران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی فەرەنسا

قاسم ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی فەرەنسا: رێگە نادەین هیچ مەترسییەک بۆسەر ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان دروستبێت

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە. ئەعرەجی رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی باڵیۆزخانەکان و رێگە نادات هیچ مەترسییەک بۆسەر ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان دروستبێت.