جارێکی دیکە سوپای عێراق لە ئەنبار بۆردوومان کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سنووری پارێزگای ئەنبار هێرشکرایە سەر پێگەیەکی سوپای عێراق و قایمقامی قەزای روتبەش دەڵێت، "بۆردوومانەکە لە رێگەی درۆنەوە بووە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-03-2026،عیماد دلێمی، قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر لیوای 79ـی سوپای عێراق، بەڵام خۆشبەختانە بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە."
 
سەبارەت بە شوێنی هێرشەکە، قایمقامی قەزای روتبە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج پێگەیەکی تایبەت بە هەڵدانی درۆن بووە کە نزیکەی 90 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای روتبە دوورە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی هێرشەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.
 
ئەم هێرشە نوێیەی سەر سوپای عێراق لە کاتێکدایە، بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، 25-03-2026، بنکەی تەندروستیی سەربازیی حەبانییە لە سنووری پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا؛ لەو هێرشەدا حەوت سەرباز کوژران و 23ـی دیکەش برینداربوون.
 
پەیوەست بەو هێرشە، حکومەتی عێراق رەفتارەکەی بە "تاوان" وەسف کرد. سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ بانگهێشتکردنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و پێدانی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی زۆر تووند.
 
سەباح نوعمان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشانە "رەفتاری نابەرپرسانەن و گەیشتوونەتە ئاستی تاوان،" ئەوەش لە کاتێکدایە کە عێراق هەوڵدەدات خۆی لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدوور بگرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرە سەوزە و میوەیەک. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتە و باینجانی هەڵگرت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری دا دەرگای هاوردەکردنی تەماتە و باینجان بکاتەوە و رایدەگەیێنێت، هیچ رێگرییەک لەبەردەم بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ ئەوەی رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بکەن.