مانگی رابردوو عێراق 5.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی شوباتی 2026 بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی ئامارەکە، عێراق نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-03-2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری کۆتایی هەناردەی نەوتی خاو و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوکردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـوە ئامادە کراوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو (بە چڕکراوەکانیشەوە) گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 872 هەزار و 220 بەرمیل. داهاتی بەدەستهاتوو لەو بڕە نەوتەش بریتی بووە لە 6 ملیار و 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار.
 
دابەشبوونی هەناردە بەپێی کێڵگەکان:
 
کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوور: 93 ملیۆن و 349 هەزار و 480 بەرمیل.
 
هەرێمی کوردستان (لە رێگەی بەندەری جیهان): 5 ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل.
 
کێڵگەی گەیارە: 971 هەزار و 130 بەرمیل.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە بە شێوەیەکی مانگانە، لە چوارچێوەی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییانە لە پرۆسەی هەناردەکردن و داهاتە نەوتییەکانی وڵات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرە سەوزە و میوەیەک. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتە و باینجانی هەڵگرت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری دا دەرگای هاوردەکردنی تەماتە و باینجان بکاتەوە و رایدەگەیێنێت، هیچ رێگرییەک لەبەردەم بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ ئەوەی رەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بکەن.