پارتی جێگری سەرۆک و گوتەبێژی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق دیاریکرد

09-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رێبوار هادی، وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و دانەر عەبدولغەفاری وەکو گوتەبێژی فراکسیۆنەکە دیاریکرد.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەردوو کەسەکە ئەمڕۆ بە فەرمی دیاریکراون وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و گوتەبێژ."
 
پێشتر لە 4-1-2026 شاخەوان عەبدوڵڵا، وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دیاریکرا.
 
لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقدا، کە سەرەتای مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، فەرهاد ئەترووشی، پەرلەمانتاری پارتی بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا کە رۆژی 11-11-2025 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان 27 کورسی هەیە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق

وەزارەتى دەرەوەى عێراق سەرکۆنەى هێرشکردنە سەر ئوردن و وڵاتاى کەنداو دەکات: ئامادەین بۆ هاوکارى

وەزارەتى دەرەوەى عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ئوردن و وڵاتانى کەنداوى کرد و "ئامادەیی تەواویی" دەربڕی بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک یان بەڵگەیەک کە بسەلمێنێت لە ناو خاکی عێراقەوە هێرش کراوەتە سەر وڵاتانی دراوسێ.